Bawanim

Diyalekt: Soranî 1081

باوانی باوانم ئای لە باوانەکەی شیرینم ئەرێ لە خودام تەڵەبە کاڵێ گیان مەرگەکەو نەبینم ئەی هاوار مەرگەکەو نەبینم هەی باوانم ئەی باوانم تۆی باوانەکەم بار مەکە ئەرێ ئەگەر بار ئەکەی کاڵێ گیان ڕوو لە شار مەکە ئەی هاوار ڕوو لە شار مەکە ئەرێ ماڵەکەی ئێوە ئەی هاوار ڕووی کردووە لە چەم ئەرێ قەزای دڵخوریو نازەنین لە دڵتەنگییەکەم ئەی هاوار لە دڵتەنگییەکەم ئەرێ ماڵتان باری کرد ئەی هاوار کەس نەیگێڕاوە ئەرێ بۆخۆم دانیشتم کاڵێ گیان دڵخۆشیم داوە ئەی هاوار دڵخۆشیم داوە باوانی باوانم ئای لە باوانەکەی شیرینم ئەرێ لە خودام تەڵەبە کاڵێ گیان مەرگەکەو نەبینم ئەی هاوار مەرگەکەو نەبینم

Bawanî bawanim ay le bawanekey şîrînim Erê le xudam telebe kalê gyan mergekew nebînim Ey hawar mergekew nebînim Hey bawanim ey bawanim toy bawanekem bar meke Erê eger bar ekey kalê gyan rû le şar meke Ey hawar rû le şar meke Erê malekey êwe ey hawar rûy kirduwe le çem Erê qezay dilxurîw nazenîn le diltengîyekem Ey hawar le diltengîyekem Erê maltan barî kird ey hawar kes neygêrawe Erê boxom danîştim kalê gyan dilxoşîm dawe Ey hawar dilxoşîm dawe Bawanî bawanim ay le bawanekey şîrînim Erê le xudam telebe kalê gyan mergekew nebînim Ey hawar mergekew nebînim

Rapora çewtî