ئەوە جێت ئەهێڵم ئەی دایە بە عومری بیست و یەک ساڵە لە بنج و ڕیشە دەرهاتم وەکوو لالە و گوڵی ژاڵە لەسەر تابووتەکەم بڕێژە ئەی دایە ئەشکێ وەک زمڕووت و بڵێ کوڕم ڕۆ ڕۆڵەکەم ڕۆ شەهیدە و کفنەکەی ئاڵە بە دەنگی بەرز و پڕ لە سۆز ئەمجارەش بۆم بگری بگاتە لای خوا ئاخ ئاخ هەناسە و گریە و ناڵە گەر من خۆشەویستت بووم ئەی دایە بە یادی من هەموو جارێ بچۆ لای دولبەرم لەجێی من ماچ کە ئەو دەم و خاڵە ئای توخوا کەسم ئای لە کۆڵانی تەنگەبەر شان مەدە لە شانم ڕووت مەگێڕە ئەسمەر خەڵکی لای خۆتانم ڕووت وەرمەگێڕە ئەسمەر خزمی لای خۆتانم لە کۆڵانی تەنگەبەر تەنگەبەر تەنگەبەر شان مەدە لە شانم لە کۆڵانی تەنگەبەر تەنگەبەر تەنگەبەر شاییە و سەیران گشت عالەم شادن دەی دەی من ماڵم وێرانە لە کۆڵانی بەرماڵتان بەرماڵتان بەرماڵتان شاییە و هەڵپەڕکێ کچ لەگەڵ کوڕان دەی دەی ئەی دەکەن چاوبڕکێ لە کۆڵانی بەرماڵتان بەرماڵتان بەرماڵتان شاییە و سەیرانە لە کۆڵانی بەرماڵتان بەرماڵتان بەرماڵتان ئەرێ بینیم جاروبار من شێتی باڵای تۆ بووم ئەی شێتی نالەبار
Ewe cêt ehêlim ey daye be umrî bîst û yek sale Le binc û rîşe derhatim wekû lale û gulî jale Leser tabûtekem birêje ey daye eşkê wek zimrût û Bilê kurim ro rolekem ro şehîde û kifnekey ale Be dengî berz û pir le soz emcareş bom bigrî Bigate lay xwa ax ax henase û girye û nale Ger min xoşewîstit bûm ey daye be yadî min hemû carê Biço lay dulberim lecêy min maç ke ew dem û xale Ay tuxwa kesim ay Le kolanî tengeber şan mede le şanim Rût megêre esmer xelkî lay xotanim Rût wermegêre esmer xizmî lay xotanim Le kolanî tengeber tengeber tengeber şan mede le şanim Le kolanî tengeber tengeber tengeber şayye û seyran Gişt alem şadin dey dey min malim wêrane Le kolanî bermaltan bermaltan bermaltan şayye û helperkê Kiç legel kuran dey dey ey deken çawbirkê Le kolanî bermaltan bermaltan bermaltan şayye û seyrane Le kolanî bermaltan bermaltan bermaltan erê bînîm carubar Min şêtî balay to bûm ey şêtî nalebar
Hemey Mîna Qesab