ئەگەر هاتی تەنیا وەرە ئەو بارانە پەستم ئەکا کە ڕەشەبای لەگەڵا بێ پەست دەبم بەو گوڵەگەنمەی لەگەڵ ژەنگا پەنجەیان تێک هەڵکێشابێ ئەی بارانی ساڵی نەهات ئەگەر هاتی تەنیا وەرە بێ ڕەشەبا و بێدەنگ وەرە ئەی گوڵەگەنمی زێڕکفتم ئەگەر هاتی بێژەنگ وەرە هەروەک لەناو دڵما تەنیای سەرینەکەم بۆ دوو کەسە دوو کورسیی تامەزرۆم هەیە و دوو پیاڵەشم هەیە بۆ چا
Eger hatî tenya were Ew barane pestim eka Ke reşebay legela bê Pest debim bew gulegenmey Legel jenga penceyan têk helkêşabê Ey baranî salî nehat Eger hatî tenya were Bê reşeba û bêdeng were Ey gulegenmî zêrkiftim Eger hatî bêjeng were Herwek lenaw dilma tenyay Serînekem bo dû kese Dû kursîy tamezrom heye û Dû pyaleşim heye bo ça
Karwan Usman