ئەرێ سەرسەوز و بۆرچین گیانە نیشتوون لە ئاوێ سەرسەوزم دەگرت جوانێ بۆرچین بە داوێ دۆست بە دڵی خۆت بێ گیانە دەڵاڵی ناوێ ئەرێ لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم لە خەوی شیرین جوانێ هەڵتناستێنم ئەرێ سەرسەوز و بۆرچین گیانە نیشتوون لە چۆمان یارێکم گرتووە گیانە جیرانی خۆمان ئەی خاک بە سەرم گیانە تۆراوە لێمان لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم لە خەوی شیرین گیانە هەڵتناستێنم ئەرێ دڵەکەی من چۆنە جوانێ دڵەکەی تۆش وا بێ با دایک و باوکت جوانێ هەر ناڕەزا بێ ئەرێ لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم لە خەوی شیرین جوانێ ڕاتناچڵەکێنم ئەرێ کەی تاقەت ئەگرم گیانە بە مەیلی دووری جا مەگەر خوداوەند جوانێ بدا سەبووریم ئەرێ لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم لە خەوی شیرین جوانێ هەڵتناستێنم ئەرێ باڵا بەو بەرزی جوانێ ون بوو لە چاوان گەرمایی دڵم گیانە بەردی دەتاوان ئەرێ لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم لە خەوی شیرین گیانە ڕاتناچڵەکێنم
Mihemed Mamlê