فۆلکلۆر چییە؟
فۆلکلۆر چییە؟ زۆر جار دەبینین لە شرۆڤەی گۆرانییەکدا نووسراوە هۆنراوەی فۆلکلۆر یان بە چیرۆک یان شیعرێک دەڵێن فۆلکلۆرە، ئایا تا ئێستا بیرتان لەوە کردۆتەوە فۆلکلۆر چ واتایەکی هەیە و بۆ چی بە هەندێک بەرهەمی هونەری یان ئەدەبی دەڵێن فۆلکلۆر؟
فۆلکلۆر یان بە ئینگلیزی folklore وشەیەکی لێکدراوی دووبەشییە. فۆلک (folk) بە واتای گەل و خەڵک دێت و لۆریش (lore) واتە هونەر، چیرۆک و زانست، بە گشتی واتە کەلەپوور و میراتی خەڵک. فۆلکلۆر واتە ئەو دەسکرد و دەسکەوتە کۆنانەی لە درێژایی مێژوودا مرۆڤ خولقاندوویەتی و ماونەتەوە. وەک جل و بەرگ، کەلوپەلی کۆن، شێوەکاری، شیعر، چیرۆک و... ئەدەبییاتی فۆلکلۆر لە باوکەوە بۆ دایبابەوە بۆ منداڵ ڕاگوێز دەکرێت و وەک بەرهەمی تەنیا یەک کەس دەستنیشان ناکرێ، واتە بەرهەمێک کە نەتەوەیەک خولقاندوویەتی.
وشەی فۆلکلۆر بۆ یەکەمین جار لە لایەن «ویلیام تامز»ی ئینگلیزی، کارناسی کەل و پەلی کۆن لە ساڵی ١٨٤٦ زایینی بە کار هاتووە. ناوبراو لە نامەیەکدا بۆ خەڵکی ئاتێن دەنووسێت بۆ لەمەو بەدوا بە جێگەی بەکارهێنانی وشەی داب و نەریتی ڕەشۆکی یان «ئەدەبیاتی ڕەشۆکی»، وشەی فۆلکلۆر بەکار بهێنن. دەتوانین بڵێین فۆلکلۆر لای ویلیام تامز بەگشتی کردەوە، ئەرک، داب و نەریت، جۆک، خۆرافات، پەندی پێشینیان، قسەی نەستەق، سێحر و جادوو و ئەدەبی زارەکی و هەموو شتێکی کۆن لە خۆ دەگرێت.