حەسەن زیرەک

ئەرێ بێنە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
447
ئەرێ بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
هەی بێنە بۆم بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانی دەوڵەمەندی لێت جوانە بەرهەڵبێنە
کابانی دەوڵەمەندی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە

بازی کەوی کۆتری ڕۆژ لە ڕۆژێ جوانتری
بازی کەوی کۆتری ڕۆژ لە ڕۆژێ جوانتری
دەبا لە سێدارەم دەن با بمرم لە خاتری
هەی بێنە بۆ من بێنە زۆر جوان و خەمڕەوێنە
کابانێ دەوڵەمەندە لێی جوانە بەرهەڵبێنە
کابانی دەوڵەمەندی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە

کەوی یانە کەوباڕی شەهێنی یا شمقاڕی
کەوی یانە کەوباڕی هەی شەهێنی یا شمقاڕی
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لەو بازاڕی
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لە بازاڕی
هەی بێنە بۆ من بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانێ دەوڵەمەندی لێی توند کرد بەرهەڵبێنە
کابانێ بزنە ڕووتە مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە

کەوی پەردەی سوڵتانی دەقاسپێنی چەند جوانی
کەوی پەردەی سوڵتانی ئەی دەقاسپێنی چەند جوانی
ئاوری لە من بەرداوە هەی بە ملوێنێ هەرزانی
ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی خاڵی لە ملانی
هەی بێنە بۆ من بێنە ئەو گەردنە زەردت بێنە
کابانێ دەوڵەمەندە و لێی توند کرد بەرهەڵبێنە
کابانێ دوو بزنانی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە

بازی یانە شەهێنی سوورەقورینگی گەرمێنی
دەڵێم ئاوێزانت بم خۆ تۆ سەد ملوێن دێنی
هەی بێنە بۆم بێنە لێی جوانە بەرهەڵبێنە
کابانی دەوڵەمەندی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە

کەوی پەردەی ئەڵمەڵوو بە تاق دەخوێنێ دوو دوو
کەوی پەردەی ئەڵمەڵوو هەی بە تاق دەخوێنێ دوو دوو
ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی ئاورم تێ بەربوو
هەی بێنە بۆ من بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە
کابانێ دوو بزنانە لێی توند کرد بەرهەڵبێنە
کابانێ دەوڵەمەند مەرد بە دڵم مەشکێنە