حەسەن زیرەک

دینێ مەڕۆ دینێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
432
قەستەم بە دوو چاوی مەستت دینێ مەڕۆ دینێ
بە جووتێ ئەبرۆی پەیوەستت خاڵەکەی نەسرینێ
دەبمە بازن لەبۆ دەستت دینێ مەڕۆ دینێ
من دەبمە بازن لەبۆ دەستت خاڵەکەی ئامینێ

قەسەم بە دوو چاوی جوانت دینێ مەڕۆ دینێ
بە برۆی میسلی کەوانت خاڵەکەی نەسرینێ
خۆم دەبمە قۆچی قوربانت دینێ مەڕۆ دینێ
من دەبمە قۆچی قوربانت خاڵەکەی ئامینێ

قەسەم بە زولف و پەرچەمت دینێ مەڕۆ دینێ
خاڵی جوانی دەوری دەمت خاڵەکەی ئامینێ
دەبم بە شەریکی غەمت دینێ مەڕۆ دینێ
من دەبم بە شەریکی غەمت بەه لەبەر ئامینێ

قەستەم بە باڵای لاولاوت دینێ مەڕۆ دینێ
بە ئەگریجەی تێکهاڵاوت خاڵەکەی نەسرینێ
لەبەر خەڵکی نایڵێم ناوت دینێ مەرۆ دینێ
من لەبەر خەڵکی نایڵێم ناوت بەه لەبەر ئامینێ

تۆ بیت و ئەندامی ناسکت دینێ مەڕۆ دینێ
نیوەنگای وەکوو ئاسکت خاڵەکەی نەسرینێ
لەستۆمی ئاڵێنە باسکت دینێ مەڕۆ دینێ
لەستۆمی ئاڵێنە باسکت خاڵەکەی ئامینێ

تۆ بیت و ئەندامی ناسکت دینێ مەڕۆ دینێ
نیوەنگای میسلی ئاسکت خاڵەکەی ئامینێ
لەستۆمی ئاڵێنە باسکت دینێ مەڕۆ دینێ
لەستۆمی ئاڵێنە باسکت خاڵەکەی ئامینێ

مەقام:
چێشتم ئیمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات
زەخمی کۆنەم هاتە ژان و مەڵهەمی برینم نەهات

قەسەم بە دوو چاوی مەستت دینێ مەڕۆ دینێ
بە جووتێک ئەبرۆی پەیوەستت خاڵەکەی ئامینێ
دەبمە بازن لەبۆ دەستت دینێ مەڕۆ دینێ
دەبمە بازن لەبۆ دەستت خاڵەکەی نەسرینێ

قەسەم بە دوو چاوی جوانت دینێ مەڕۆ دینێ
بە دوو برۆی میسلی کەوانت خاڵەکەی نەسرینێ
خۆم دەبمە قۆچی قوربانت دینێ مەڕۆ دینێ
خۆم دەبمە قۆچی قوربانت بەه لەبەر ئامینێ

قەسەم بە زوڵف و پەرچەمت دینێ مەڕۆ دینێ
خاڵی جوانی دەورەی دەمت خاڵەکەی ئامینێ
دەبم بە شەریکی غەمت دینێ مەڕۆ دینێ
من دەبم بە شەریکی غەمت بەه لەبەر ئامینێ

قەسەم بە باڵای لاولاوت دینێ مەڕۆ دینێ
بە ئەگریجەی تێکهاڵاوت خاڵەکەی نەخشینێ
دەبم بە شەریکی خەمت دینێ مەرۆ دینێ
من دەبم بە شەریکی خەمت خاڵەکەی نەسرینێ

تۆ بیت و ئەندامی ناسکت دینێ مەڕۆ دینێ
نیوەنیگای وەکوو ئاسکت خاڵەکەی نەسرینێ
لەستۆمی ئاڵێنە باسکت دینێ مەڕۆ دینێ
لەستۆمی ئاڵێنە باسکت خاڵەکەی نەسرینێ

قەسەم بە دوو چاوی جوانت دینێ مەڕۆ دینێ
بە دوو برۆی میسلی کەوانت خاڵەکەی نەسرینێ
خۆم دەبمە قۆچی قوربانت دینێ مەڕۆ دینێ
من دەبمە قۆچی قوربانت خاڵەکەی نەسرینێ