شەرتە تاکوو مابم بە دڵ بگریم
تاکوو دەگا دەنگم بەو خودایەی کە تۆی لێ جیا کردم
نیوەشەوە و دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە خەفەتبەرە
هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لەسەر ئاوهەڵدێر قامکان دەبزوێنی لە بلوێر
ئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامری
لەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ غەمی
تۆخدا شوانە هەموو شەوێ لای نیوەشەو کاتی خەوێ
لەو شاخ و کێو و زەنوێرە تێی تووڕێنە لەو بلوێرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە یۆڵۆنە یا سازە
نا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە