حەسەن زیرەک

دڵەکەی وەرگرتم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
332
چ خودا هەڵدەگرێ غەرقم کەی لە غەم
مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم
ئەی هاوار یان زۆر و یان کەم
خانم گیان یان زۆر و یان کەم

ئەی چاو باز و ئەبرۆ کەوان
کچێ ڕوحمی خێرت بێ چاو جوان
ئەی بۆ تۆ مردم پێ نەزان
ئاورت تێ بەردام فاتم گیان
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی کێ بوو جەرگی دەرهێنام
ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام

ئەی عەنتیکە و تۆی بەڵەک چاو
ڕوحمی خێرت بێ زولف خاو
ئاورت تێ بەردام کەس نەماو
بۆ تۆ نەماوم کچێ خۆشناو
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی کێ بوو جەرگی دەرهێنام
ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام

ئەی چاو باز و ئەبرۆ کەوان
سینگەکەت بەفری کەلیخان
من بۆ تۆ مردوم سەرگەردان
کوشتومت بە چلەی زستان

ئەو ماڵەی هەمە، با بچێ بە تاڵان
باڵای تۆم دەوێ، دەم لە سەر خاڵان
ئەی هاوار دەم لە سەر خاڵان
خانم گیان دەم لە سەر خاڵان

ئەی یاڵڵا یا سوڵتان هاوار
دێ دەروانێتە بورهانی
گیان ئاگادری یارم بی
کاک ئەحمەد لە سلێمانی

دڵەکەی وەرگرتم، بۆ خۆی لێیدا ڕۆی
پرسی پێ نەکردم وەی دەڕۆی یان ناڕۆی
خانم گیان دەڕۆی یا ناڕۆی
ئەی هاوار دەڕۆی یا ناڕۆی