نیوەشەوە دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆشئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە خەفەتبەرەئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە ڤیۆڵۆنە یا سازەنا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرەهەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانەدانیشتووی لەسەر ئاوهەڵدێر قامکان دەبزێوی لە بلوێرئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامریلەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ غەمی