مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بۆ جێمان دێڵی
تا کەی ژیان بەرینە سەر هەروا بە وێڵی
تا کەی خەمی ئەم میللەتە بگرینە باوەش
تا کەی لە سۆزی باوکێتی ئەمانکەی بێبەش
ئەڕۆم ئەڕۆم ئەڕۆم
ئەڕۆم ئەڕۆم زویر مەبن وردیلەکانم
تا سەربەستی وەدەست دێنم بۆ کوردستانم
تاکوو نەخشەی ئەم وڵاتە نەگۆڕینەوە
دڵنیا بن ڕۆڵەکانم ناگەڕێینەوە
مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ ئێمەش ڕێت ئەگرین
مەتارەی ئاو چارۆکەی نانتان بۆ هەڵدەگرین
ژیانی شار مانەوەمان ئەم ماڵ ئەو ماڵە
ڕاکردنە ئەشکەنجەیە ژەهرێکی تاڵە
مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بۆ جێمان دێڵی
تا کەی ژیان بەرینە سەر هەروا بە وێڵی
تا کەی خەمی ئەم میللەتە بگرینە باوەش
تا کەی لە سۆزی باوکێتی ئەمانکەی بێبەش