حەسەن زیرەک

ئەی وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
419
دەردت لە ماڵم جوانێ قیتی گوارە جۆلانێ
مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لە ڕاستەی خیابانێ
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لەلام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
دەنا هەڵگرە جلی حەمام بچینە حەمامی نمرەی
ئەرێ بچینە حەمامی نمرەی

تاو هەڵات و ڕۆژ هەڵات دای لە پردی مەهاباد
بە سەرگەردی باڵات بم گەردن قورینگ و لێو نەبات
ئەرێ بۆ خۆت قەولت دا مانگی تازە لەنوێ هات
چاوەڕێی باڵای تۆمە کەی دێ یار دڵم دەرهات
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لەلام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
دەنا هەڵگرە جلی حەمام بچینە حەمامی نمرەی
ئەرێ بچینە حەمامی نمرەی

بازی یانە تەڕلانی هەی بە ملوێنێ هەرزانی
کچێ ژنی گولەی مێردانی
باسکم وە ژوور سەری دە خۆشەویستی میوانی
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لەلام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
دەنا هەڵگرە جلی حەمام بچینە حەمامی نمرەی
ئەرێ بچینە حەمامی نمرەی

نەخۆش و دەردەدارم بۆ بالات بێ قەرارم
ئەرێ ڕوحمی خێرت بێ ڕەنگزەرد و لێوبەبارم
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لەلام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
دەنا هەڵگرە جلی حەمام بچینە حەمامی نمرەی
ئەرێ بچینە حەمامی نمرەی

کەوی یانە کەوباڕی خاسە کەوی یان باڕی
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لە بازاڕی
باسکت وەژوور سەرم دە کورتێ بێچووە توجاڕی
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لەلام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
دەنا هەڵگرە جلی حەمام بچینە حەمامی نمرەی
ئەرێ بچینە حەمامی نمرەی

لەبەر ئەو ژنە رەشتاڵە قەدی دەلێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە ڕامژێنە و بڵێ منداڵە
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لەلام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
دەنا هەڵگرە جلی حەمام بچینە حەمامی نمرەی
ئەرێ بچینە حەمامی نمرەی

چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمت دەندووکی کەوێ
مەرگم وە پێشت کەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لەلام دانیشە تۆ بڵێ نۆش بێتە سەر دەی
گیانە هەڵگرە جلی حەمام بچینە حەمامی نمرەی
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
تاوێ لە لام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
دەنا هەڵگرە جلێ حەمام بچینە حەمامی نمرەی
ئەرێ بچینە حەمامی نمرەی