دەبا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنم بۆ ببڕن وەرە حەیران بە دەستی یارێ
ئاهـ و ناڵەی بێقەرارم عالەمی خستۆتە جۆش
گوڵ بە ناز پەروەردەیە دڵ، دڵ دەمێکی بسرەوە
دەبا من بمرم وەرە حەیران گۆشەی زستانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە نێو کۆڵانێ
کفنم بۆ ببڕن وەرە حەیران لە هەمەدانێ