غەزەل مستەفا

وەرە حەیران

بە دەنگی: غەزەل مستەفا
شێوەزار: سۆرانی
193
دەبا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنی من ببڕن وەرە نازدار لە هەمەدانێ
کفنی من ببڕن وەرە حەیران لە هەمەدانێ

گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی، حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن

دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران گۆشەی زستانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە نێو کۆڵانێ
کفنی من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی یارێ
کفنی من ببڕن وەرە نازدار بە دەستی یارێ