خۆزگەم بەوەی لە دووی تۆ کە دەڕوانێتە ڕووی تۆ
نامرێت بە ئارەزووی تۆ کچێ لە حەسرەت جووتێک لیمۆ
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
قۆڵت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم وەی وەی وەی وەی
باسکت بنێ ژوور سەرینم مەرگت نەبینم
خۆزگەم بەوەی لەلاتە وێنەی من مبتەلاتە
کوشتەی پاوانەی پاتە تا مردن هەر لەلاتە
زوو وەرە گوڵم نێوی دڵم تا هێزم ماوە
قۆڵت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم وەی وەی وەی وەی
باسکت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم
ئەرێ هەتا جەوان بووم فرە پیر نەبووم
تاکو جەحێڵ بووم فرە پیر نەبووم
ئەمکرد ڕاوی باز سۆنەگیر نەبووم
ئەرێ هەتا جەحێڵ بووم فرە پیر نەبووم
دەمکرد ڕاوی باز سۆنەگیر نەبووم
ئێستا کە پیرم لاڵ بم من ئەگرم سۆنە
ئێستا کە پیرم بووم من ئەگرم سۆنە
سۆنەش سڵ دەکات با بمرم لە داوی کۆنە
تەحا لەو چاوە جوانە سەرتۆپی کوردستانە
پێم گوت ئاوێزانت بم بە دزی و بە مەحرەمانە
دە وەرە گوڵم نێوی دڵم تا عەترت ماوە
قۆڵت بکە بە سەرینم ئەی نازەنینم وەی وەی وەی وەی
باسکت بکە بە سەرینم مەرگت نەبینم