محەمەد ماملێ

وەرە حەیران ٥

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
241
دەبڵا ئەز بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی یارێ

دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ هاوینێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە شانشینێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی دینێ

دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن دارەگوێزێ
کفنی من ببڕن وەرە حەیران بە دەست ئازیزێ

دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ زستانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە وێ کۆڵانێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی جوانێ