یاری نێو دەبستانم ئەی کیژۆڵەی کوردستانم
گوڵ و باغ و بێستانم لێم زیزە لێم زیزە هاوژینم
گەوهەرە لەعلە دوڕە دەم قەند و ڕوو ماه و پەروینم
گیانەکەم ئەی جوانەکەم ڕوحمێ بە دڵە دێوانەکەم
ڕووخا دیوار خانەکەم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
لێم تۆراوە یارەکەم کەژاڵە ئیشوەکارەکەم
لێم تۆراوە یارەکەم ئەو یارە ئیشوەکارەکەم
ڕەحمێ بە دڵە غمبارەکەم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
لێم زیزە نازەنینم ئەی گوڵ و ماە و پەروینم
دەی وەرە تۆی هاوژینم تۆراوە تۆراوە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
لێم زیزە لێم تۆراوە سەرسنگی باغچەی ڕەنگاوە
لێم زیزە و لێم تۆراوە سەرسنگی باغچەی ڕەنگاوە
زولفی ئاوریشمی خاوە لێم زیزە لێم زیزە هاوژینم
گەوهەرە لەعلە دوڕە دەم قەند و ڕوو ماه و پەروینم
لە دووری تۆ ڕەشپۆشم مەست و خومار و سەرخۆشم
بە ماچت دێ فەرامۆشم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم