ماڵە بابم بێوەفا سەبرم نەما تا کەی جەفا
سینگی باغی با سەفا
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە و دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
دەردی عیشم کارییە وا خوێن لە چاوم جارییە
من بەشم غەمبارییە
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە و دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
ئەی گوڵم ئەی لالەڕوو ئەی بولبولی دێوانەخووم
بێ سەبەب شەیدا نەبووم
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە و دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
ناڵەیی عیشقە بەشم من عاشقی چاوی ڕەشم...*
هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان