بیکە بە خاتر شەهلا گیان تەکیەی بابەشێخ
بیکە بە خاتر توخوا تەکیەی بابەشێخ
مەمکوژە بەناز جوانێ مەمبڕە بە تێخ
دوو سەر لەسەر سەرینێ ناسکۆڵە و نازەنینێ
وەک من دیم کەس نەیبینێ
بە وێنەی مالمی جووەکان بۆی وەرگەڕام لە دینێ
کافر حاڵم نەبینێ
نارنج و لیمۆ گوڵەکەم خەڵفی ساڵێکن
شەهین و شەهلا زۆر جوانن کیژی ماڵێکن
دوو سەر لەسەر یەک باڵنج ناسک و نەرم و مەمک قنج
لەسەر دوو چاوی جوانت دەکەم تەختە و شەترنج
بانە وێران بێ گیانە دوور لە ئیمامان
هەی بانە وێرانە بێ گوڵەکەم دوور لە ئیمامان
دەبن بە باعیس بیللا توولە نمامان
دوو سەر لەسەر یەک سەرین ناسک و نەرم و خوێن شیرین
زەحمەتە بە بێت بژین
مەقام:
ئامان ئامان... ئەی لە من... چیم کرد لەخۆم
بەژن شۆڕ و کەزێ شۆڕ و زلف شۆڕ
بەژن شۆڕ و کەزێ شۆڕ و غەزێم شۆڕ
سەرەوشۆڕم دەکەن هەرسێک بەرەو گۆڕ
دەبێ وام لێ بێ مافی خۆمە هەی گۆڕ
ئەی لە من... چیم کرد لە خۆم
دەچم بۆ بانە گوڵەکەم بۆ بناری کێلێ
وەی دەچم بۆ بانە جوانێ بۆ بناری کێلێ
بۆ وردە بێچوو بیللا بۆ پای گێلگێلێ
دوو سەر لەسەر یەک باڵنج با بکەین تەختە و شەترنج
لەسەر باڵای مەمک قنج لەسەر چاوی مەمک قنج