شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا های لە دانگەی ماڵان
ئەرێ بێ شەمێ هەڵبگرین بە کۆیلەت بم بچینە نێو خاڵان
شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا گیان با بچین بیبینە
ئەرێ دوو کەس لەو شاییە بە کۆیلەت بن دڵیان غەمگینە
ئەرێ یەکێیان یاری خۆمە بە کۆیلەت بم کۆلکە زێڕێنە
ئەرێ یەکێیان کیژۆڵەی لە ماڵان شانەی هەنگوینە
بەژن شۆڕ و کەزێ شۆڕ و زولف شۆڕ
بەژن شۆڕ و کەزێ شۆڕ و خەزیم شۆڕ
سەراوشۆڕم دەکەن هەرسێک بەرەو گۆڕ
دەبا بیکێشم مافی خۆمە وەی گۆڕ
ئەمان ئەمان با بناڵم
شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا گیان ئای لە دوور زەرد و سوور
ئەرێ لاوان بە تەرتیب و ڕێکن کیژان قەد بلوور