شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا های لە دانگەی ماڵان
ئەرێ بێ شەمێک هەڵبگرین بە کۆیلەت بم بچینە نێو خاڵان
ئەرێ شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا گیان با بچین بیبینە
ئەرێ دوو کەس لەو شاییە بە کۆیلەت بم دڵیان غەمگینە
ئەرێ یەکیان یاری خۆمە بە کۆیلەت بم کۆلکەزێڕینە
ئەرێ یەکیان کیژۆڵەی لە ماڵان شانەی هەنگوینە
بەژنشۆڕ و کەزێشۆڕ و زولفشۆڕ
بەژنشۆڕ و کەزێشۆڕ و غەزێمشۆڕ
سەراوشۆڕم دەکەن هەرسێک بەرەو گۆڕ
دەبا بیکێشم مافی خۆمە وەی گۆڕ
ئەمان ئەمان با بناڵم ئاخ
ئەرێ شاییەگ دەگەڕێ ئامۆزا گیان ئای لە دوور زەرد و سوور
ئەرێ لاوان بە تەرتیب و ڕێکن کیژان قەد بلوور