محەمەد ماملێ

مریەمێ سابڵاغی ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
265
نە خودا دەمداتێ مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
نە بۆ خۆم دەمرم مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
چونکە غەریبم مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
کەس ناگرێ قەدرم مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
تۆ دوور و من دوور مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
لێک دوور بووینەوە مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
هەر وەک ڕیحانە مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
دەتکەم بە بۆوە مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی

تاوسی چەترباز تاوسە شینەکەم
ڕەوشەنی حەیات دنیا و دینەکەم
مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی شەکەری گۆناتەوە
شەرتم ئەو شەرتە لەگەڵ تۆم کەردەن
خۆ من بازگەشت نیم هەتا ڕووی مردن

نە خودا دەمداتێ مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
مەرگێک بە هاسان مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
نە دڵ لە لای تۆ مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
دەبێ هەراسان مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی