ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی ترکە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی ترلە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاوبە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی ترئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایەلەسەر کێکی تەمەمن هەڵناکرێ تازە شەمێکی ترگەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆمەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر