ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی ترکە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی ترلە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاوبە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی ترئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایەلەسەر کێکی تەمەمن هەڵناکرێ تازە شەمێکی ترهەتا چارشێو بەسەر تۆوە دەبینم نازەنینی کوردبەسەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی ترنەما خانی هەتا چیرۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێدەنا هێشتا لە کوردستان دەژین زین و مەمێکی ترهەزار هێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم هێشتالەنێو دڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر