محەمەد ماملێ

ئەی گوڵ لەسەر چڵانت

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
317
ئەرێ ئەوە بەهار هات گیانا کەژێ و کێو ڕەنگین
ئەرێ دڵی عالەم شاد گیانا دڵەکەی من غەمگین
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

ئەرێ وەسڵی شاییەکەت ڕەبی بە زەهری مار بێ
ئەرێ تۆزی ڕێگاگەت گیانا لە دیدەم بار بێ
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

ئەرێ شەرت بێ لە داخت گیانا شۆخی دیدەمەس
ئەرێ خێڵ و خێڵ دەکەم گیانا تا حەیاتم هەس
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

ئەرێ هەر دەستەوئەژنۆ دیدەم لە تۆ ڕاماوم
ئەرێ بە تۆ دەبەخشم دیدەم گیانا بینایی چاوم
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول