سبحەینانێ لاجانێ ئێواران بەری مێرگان
حەوسەد سەر مەڕگیلان هەڵگری بڕۆی بۆ کوێستان
چادرە و ڕەشماڵێ هەڵدەی لە بەندانی سامڕەندان
کەژاڵ چاوجوان دانیشێ بۆی بڵێی هەڵبەست و بەندان
کاروان کاروانە کاروان ڕۆیی بێ هەستی
دونیا مات و حەیرانە لەغەمزەی چاوی مەستی
جوانێ گیان لێم ببوورە نەمزانی ئەوکم گەستی
سوێند دەخۆم بە ویژدانم وەکوو بت دەتپەرستم
دوگمەی سینگیم کردەوە مەمکۆڵەی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە هەی لەپڕ سەرپەنجەی گەستم
کاروان کاروانە کاروان ڕۆیی بێ هەستی
دونیا مات و حەیرانە هەی لەغەمزەی چاوی مەستی
کەژاڵ چاوجوان بمبوورە نەمزانی ئەوکم گەستی