حەسەن زیرەک

کاروانە ٢ - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
263
سبحەینانێ لاجانێ ئەی ئێوارەی بەری مێرگان
چادرە و ڕەشماڵێ هەڵدەی هەی لە کوێستانی سامڕەندان
یاری ئازیز دانیشێ وەی وەی جا بۆی بڵێی هەڵبەست و بەندان
ئەرێ کاروانە کاروانە هەی کاروان ڕۆیی بە بێ هەستی
هەژدە گەڕەک ڕاپەڕی وەی وەی ئاخ لە خرینگەی بازنەی دەستی
کەژاڵ چاوجوان بمبوورە لاڵ بم وەی نەمزانی ئەوکم گەستی
خزمینە لۆمەم مەکەن وەی وەی من شێتم بۆ چاوی مەستی
سبحەینانێ لاجانێ ئەی ئێوارێی شاری شنۆیە
چادرە و ڕەشماڵێ هەڵدەی خۆشە وەی لە کوێستانی ماکۆیە
یاری ئازیز دانیشێ وەی وەی جا تێر بی لە گفت و گۆیە
خزمینە لۆمەم مەکەن جوان و قەدباریک و چاوهەڵۆیە
ئەرێ کاروانە کاروانە هەی کاروان ڕۆیی بەیانی
هەژدە گەڕەک ڕاپەڕی لە خەو وەی لە خرینگەی بازنەکانی
خزمینە لۆمەم مەکەن شێت بووم وەی کوشتوومی چاوی جوانی

جێم نییە تیا بسرەوم خاکم وەسەر بێلانە خۆم
بێکەس و بێدەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم

سبەینانی لاجانێ ئەی ئەیوارێ لە سەردەشتێ
پیلی ئەسمەر با بگری خۆشە جارجار بڕۆی لەبۆ گەشتێ
لێوئاڵێ گەر ماچم بدەیەی بێ شک وەی بابت دەچتە بەهەشتێ
کاروانە کاروانە هەی کاروان ڕۆی بە بێ هەستی
هەژدە گەڕەک ڕاپەڕی وەی وەی ئاخ لە خرینگەی بازنەی دەستی
کەژاڵ چاوجوان بمبوورە لاڵ بم خۆ نەمزانی لێوم گەستی
خزمینە لۆمەم مەکەن ماخولیام و شێت بووم بۆ چاوی مەستی