دەستم بە دامێن قوربان دەگرم کەمبەرت
چونکێ بەگزادەی هاوار دەبمە نۆکەرت
دەی جا لوتفت بێ مردم سندووقی سەرت
لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم
ئیجازەم بدە هاوار سەرپەنجەم بێنم
وات ڕادەژێنم وەڵا ڕاتناچڵەکێنم
دەست بە دەستەوە خانم دەگرم داوێنت
خۆم بم بە سەرگەرد هاوار کوڵمی پڕخوێنت
دەیدەم لە تۆڵە هاوار مڵکی لاوێنت*؟؟؟
لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم
ئیجازەم بدە مردم سەرپەنجەم بێنم
وات ڕادەژێنم وەڵا هەڵتناستێنم
لای لای سوورەگوڵ لای لای تاقانەی دایە
بمدەیە ماچێ مردم لە ڕێی ئەو خودایە
وابزانە نان بوو توخدا دات بە گەدایە
*؟؟؟= ئەم خشتەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس