کەریم کابان

باوانم باوانم (بێوەفاییت کرد)

بە دەنگی: کەریم کابان
شێوەزار: سۆرانی
278
باوانم باوانم ئەی کیژێ هەر دوو چاوانم
توخوا لێرە مەمکوژە دەی غەریب و بێتاوانم
ئەرێ گیانە تۆ گوڵی ئەی هاوار گوڵبازی ئەکەی
ئەرێ بە تیلەی چاوت ئەی هاوار تیربازی ئەکەی
باوانم باوانم ئەی کیژێ هەر دوو چاوانم
توخوا لێرە مەمکوژە دەی غەریب و بێتاوانم

ئەرێ پەرچەمی خاوت ئەی هاوار ئەوریشم دەرچوو
ئەرێ بێوەفاییت کرد ئەی هاوار منت لەبیر چوو
باوانم باوانم ئەی کیژێ هەر دوو چاوانم
توخوا لێرە مەمکوژە دەی غەریب و بێتاوانم

ئەرێ خۆزگەم بە ساڵان ئەی هاوار دڵ ئاسوودە بوو
ئەرێ ڕەنجی چەند ساڵەم ئەی هاوار چەن بێهوودە بوو
باوانم باوانم ئەی کیژێ هەر دوو چاوانم
توخوا لێرە مەمکوژە دەی غەریب و بێتاوانم