مەزهەر خالقی

هەرمێ

بە دەنگی: مەزهەر خالقی
شێوەزار: سۆرانی
289
لە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لەن تەرانی چیبکەم جەرگم بڕاوە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە و بۆیە لێی دەکەم شەرمێ

بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم بۆ تۆ دەیری و ڕسوا بووم
بۆ تۆ زەنگی زڕیاگ بووم بۆچی ڕەحمت نەماوە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
دوو شەمامەی سێ ڕەنگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
دایک و بابت لێم دیارە و بۆیە لێی دەکەم شەرمێ

لەبەر نازی چاو بازان خورد و خابم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چیبکەم جەرگم بڕاوە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ

ڕووت ڕۆژی شەوبێداران زولفت جێی بێقەراران
ڕەحمێ ئەی شای غەریبان هەتا عومرم پێ ماوە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سەر سینگت باغی ورمێ
دوو شەمامەی سێ ڕەنگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ