ئەرێ دڵەی زامدارم دەی دەی کۆت و زیندانە
ئەرێ یارم بە تەمای دەی دەی خەنەبەندانە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەی دەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینەی دوو کێون ناوێرم دەستیان بدەمێ
عالەمم لێ دیارە و بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
ئەرێ دوو خاڵ ها وە بان گیانا گۆنا و گەردنە
ئەری جارجار بینینی بەخوا نیوەی مردنە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەی دەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینەی دوو کێون ناوێرم دەستیان بدەمێ
عالەمم لێ دیارە و بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
ئەرێ چاوان دەگێڕم گیانا ئاخ هەڵدەکێشم
ئەرێ لە دوای باڵاکەت وەڵا بۆیە ڕەشپۆشم
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەی دەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینەی دوو کێون ناوێرم دەستیان بدەمێ
عالەمم لێ دیارە و بۆیە لێی دەکەم شەرمێ