حەسەن زیرەک

خانمی مەزەدار (ئەو کچە لەو ماڵە)

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
450
ئەنگوستت دەرزی زولفت خەیاتە
ڕۆحم کێشکچی وەرە وەرە دەورەی باڵاتە
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی مەزەدار
وەرە وەرە وەرە خانمی مەزەدار ئەی وەی
هەردووکمان ڕێبوار تۆ مەڕۆ شۆخی مەزەدار

ئەنگوستت دەرزی زولفت ئاورێشم
وەی خودا نەمکوژێ مەزەدارێ گیان دایمە لە لات بم
خودا نەمکوژێ شل و مل گیان دایمە لە لات بم
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی مەزەدار
وەرە وەرە وەرە خانمی مەزەدار ئەی وەی
هەردووکمان ڕێبوار تۆ مەڕۆ شۆخی مەزەدار

ئەو کچە لەو ماڵە قەولی داوە پێم
دەرک و دەروازەی نازانم داخراوە لێم
دەرک و دەروازەی لەبەر چی داخراوە لێم
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی مەزەدار
وەرە وەرە وەرە خانمی مەزەدار ئەی وەی
هەردووکمان ڕێبوار تۆ مەڕۆ شۆخی مەزەدار

ئەو کچە لەو ماڵە خۆی دا نیشانم
ئاوری پێ نەبوو ئەی هاوار سووتاندی گیانم
ئاوری پێ نەبوو وەرە وەرە سووتاندی گیانم
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی شل و مل
وەرە وەرە وەرە شۆخی چاو بە کل ئەی هاوار
شۆخی چاو بە کل ئەی هاوار خانمی شل و مل

ئەو کچە لەو ماڵە جوان وەک هەڵاڵە
هیچ لۆمەم مەکەن ئەی هاوار دڵ بۆی عەبداڵە
هیچ لۆمەم مەکەن ئەی هاوار دڵ بۆی بێ حاڵە
تۆ وەرە تۆ وەرە تۆ وەرە خانمی مەزەدار
وەرە وەرە وەرە خانمی مەزەدار ئەی هاوار
هەردووکمان ڕێبوار مردم شۆخی مەزەدار