سەودای بێ حیساب ناکەم لێم پڕ و پووچ بێتەوەڕازی دڵمت پێ دەڵێم لەکنت بمێنێتەوەکیژان بەو چاوە جوانە فیل بەمووی دەبەستنەوەئیستێکم لەکن بگرە مانگی نوێ وەدەرخەوەهەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێلەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێیارم بە دڵ خۆش دەویست قەولێکی دەگەڵ بەستمبەدقەولی وای لێ کردم عەهد و پەیمان نەبەستمتازە ئاوڕت وێ نادەم کە تەواو بێ بە هەستمگوڵێکی بەهاری بووی با فڕاندی لەدەستمهەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێلەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێسەرڕاوم بۆتە بەرڕاو نابێنمەوە تەماڵێڕەشمە لەسەر ئەسپی کوێت لە خۆڕا دادەماڵێنەهاتی ڕووی تێ کردووم کەوتومە ئاش بەتاڵێتەیری بەختی من ڕۆیی شەقەی دا لە شاباڵێهەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێلەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێقەتاری کیژ بۆ هەوار دەڕۆن بە کۆڵبارەوەلە خۆی جوانتر باشترە شەکراوی بە زارەوەدوێنێ هات ڕابرد لێوئاڵ بە مەکر بەو بوارەوەخۆ من موبتەلای تۆمە خۆ لەمن مەشارەوەهەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێلەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێ