عوسمان ئیبراهیمی

پاییزە لە من درەنگە لە تۆ

بە دەنگی: عوسمان ئیبراهیمی
شێوەزار: سۆرانی
225
پاییزە داهات ڕێم درەنگە
یارم ڕۆیی شۆخ و شەنگە
لە دووری وی دڵم تەنگە
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

پاییز داهات خەزان وەرە
شەماڵ وەرە خەفەت بەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

خۆ تۆ فەرمووت وەفادارم
لەسەر قەولەکەی پێرارم
بە دیتنت هیوادارم
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ

پاییزە داهات ڕێم درەنگە
یارم ڕۆیی شۆخ و شەنگە
لە دووری وی دڵم تەنگە
پاییزە لە من درەنگە لە تۆ
سوور دەبوون خەزان
زەرد دەبوون لیمۆ