حەسەن زیرەک

نوورانی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
371
لەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ئێوارە
بڕوانە باغی زەمبیل جوان دیارە
لەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ئێوارە
بڕوانە شاخی زەمبیل جوان دیارە
نوورانیم هێندە ناسکە و نازدارە
موڕشیدم هێندە ناسکە و نازدارە
لەنێو باغی گوڵاندا جوان دیارە
لەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ڕۆژاوا
بڕوانە باغی زەمبیل خەمڵاوە
لەو دەمەی ڕۆژ دەگاتە ڕۆژاوا
چەندە خانەقای منە و ڕازاوە
کانیە دۆڵ ئاوی ساردە و شیرینە
چونکێ نوورانی گیان دەستی لێ داوە
ئامان ئامان یا ئەڵڵا مەدەد یار
ئامان ئامان قوربان
بارەگا و خانەقا و کۆڕی زیکر و دەنگی دەف
ئامان ئامان قوربان تاجی سەرم یاڕەب
بارەگا و تەکیە و خانەقا و کۆڕی زیکر و دەنگی دەف
ئامان ئامان یا لەیل یا لەیل یا لەیلەکەم یارە بێ مەیلەکەم
ئۆف ئۆف ئۆف ئۆف ئیلاهی هەر تۆم پەناهی
ئامان ئامان قوربان
بارەگا و تەکیە و خانەقا و کۆڕی زیکر و دەنگی دەف
جەلبی کردم نوورانی گیان شەم نوورانی بێ کەمەند و بێ هەدەف
یا لەیلی لەیلی یا لەیلی یا لەیل یارە بێ مەیل
نوورانی گیان سوێندت دەدەم تو محەمەدەلمستەفا تو عەلی شاهی نەجەف
ئامان ئامان یا نوورانی گیان سەیدی نوورانی سوێندت دەدەم تو محەمەدەلمستەفا تو عەلی شاهی نەجەف
بێکەسم هەر خۆم غەریب ڕووی خۆتم لێ وەرنەگێڕی مورشیدم نەمکەی خەراب ئامان ئامان ئامان هەی ئامان یا ئەڵڵا
زەمزەمەی بولبولی بەهارانی وردەبارانەی ژێر دەوارانی
لە شەوی بەزمی خانەقای زەمبیل هاوار دەکەن یاڵڵا و یا گەیلانی