حەسەن زیرەک

نووری ڕوخسارت

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
467
نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو

دوێ شکور مەردانە، من ڕێم بردە ناو زولفی سیات
تا بزانن، ئەهلی موڵکی دڵ، قەڵای مێردانە شەو

هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو

قەدری شەو چا بگرە عاشق، شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆزو گریەی شەمع، هەر شەو سووتنی پەروانە شەو

کوێر و نابینایە ئێستاکە لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو

عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵک
گەر پەنای چاکت دەوێ، بۆ ئەو دووە بڕوانە شەو

هەستە کامیل، بەستە سستی، دەی بڕۆ لێڕاکەوە
تا وڵات بێ دەنگ و باسە، تا لە ڕۆژ میوانە شەو

نووری ڕوخسارت وەدەر خە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زولفت لەسەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو
هۆنراوە: سەید کامیل ئیمامی