ناسر ڕەزازی

پایزە و پایزە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
348
پایزە پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سوێی دڵداران

وەرزی هاتنەوەی کۆچ و کۆچبارە پاییز
بۆیە مات و خەمبارە هەر وەک بووکی زیز
پایزە پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سوێی دڵداران

هەوارە و هەوار چۆڵە جێژوانگەی یاران
هاوار بە ماڵم کوانێ ئەو خۆشییەی جاران
پایزە پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سوێی دڵداران

بەرگی خەم دایپۆشیوە کوردستان یەکسەر
هەر قەل و قاڵاوە گەر دوور بێ لە کەسەر
پایزە پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سوێی دڵداران