محەمەد ماملێ

دەی وەرە وەرە گەوهەرێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
433
ئەرێ دەی وەرە وەرە گەوهەرێ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
لێم گەڕێ وام بە سەرێ
ساز بە سوورە گوڵان دەچنین هەی لەبەر ماڵی قەمتەرێ
دا خودا لەسەر چاوی جوانت جا چ پەندێکم بەسەرێ

لەسەر باڵای لەیلایە بووم بە پەنی دنیایە
ئاخ لەبەر گریان و زاری گیانە ئەی شەو و ڕۆژم خەو نایە
زولفت ڕەشە ڕەیحانە گیانە سینگت کارگی کەمایە

دەی وەرە وەرە گەوهەرێ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
لێم گەڕێ وام بە سەرێ
ساز بە سوورە گوڵان دەچنین هەی لەبەر ماڵی قەمتەرێ
دا خودا لەسەر چاوی جوانت جا چ پەندێکم بەسەرێ

ئەرێ وەی داد و بیداد کاڵێ
جا وەنەوشەی دەشتە تاڵێ
تۆ بڕۆ بابت ڕازی کە گیانە دایکت بۆ من هیچ ناڵێ

ئەرێ دەی وەرە وەرە گەوهەرێ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
لێم گەڕێ وام بە سەرێ؟
ساز بە سوورە گوڵان دەچنین هەی لەبەر ماڵی قەمتەرێ
دا خودا لەسەر چاوی جوانت جا چ پەندێکم بەسەرێ