حەسەن زیرەک

گەوهەرێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
432
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
ڕەبی مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری ئەو قوڕعانە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەسە مەگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا

جیپ و تەیارە و باڵۆن یەک بە یەک شوێندا دێ
جیپ و تەیارە و ماشین یەک بە دووی یەکیدا دێ
دەڵێم دەست لە ملانت بم سەر بە تاڵەی مردن بێ
دەڵێم وەرە با جووت بین یاری جوانم لە بیتوێن
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا

جوانی بەینەڵڵا جوانی چاوباز و برۆ کەوانی
قەولم داتێ بۆ کانی بۆم دێ هەموو بەیانی
قەولی داومێ بۆ کانی بۆم دێ هەموو بەیانی
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
دەرمانی حەو دەردانی برنجی ڕەشت و گێڵانی
کارخانەی هەمەدانی و بە ملوێنێ هەرزانی
جوانێ سپی و چاوڕەشی بەفری لە کەلیخانی
خودایا قسمەتم بێ شەوێ ببمە میوانی
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
جا دەروێشی کوێستانێ وەرنە سەر خیابانێ
سەبارەت بە لێوئاڵێ گیان بەدەرم لە عێرانێ
ئەمجار کەوتمە غەریبی کەس مەسکەنم نازانێ
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
نەرم و نۆڵ و خاڵ لە ڕوو کەی دانیشین دووبەدوو
سینگت کارخانەی قەندە لەسەر چۆمی جەغەتوو
نە عەیبە و نە لۆمەم کەن بۆ ویم ئاور تێ بەر بوو
قوڕی دنیام وەسەر گێڕن ڕۆی و لە دەستم دەرچوو
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
ئەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
خەدەنگی لە دڵم داوە قەدبڵند و بەڵەک چاوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
ئاوری لە من بەرداوە خەدەنگی لە دڵم داوە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
ڕەبی مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری ئەو قوڕعانە
ڕەبی مێردە گولەت بمرێ یا جەددی شێخ مەولانا