ناسر ڕەزازی

دە وەرە وەرە گەوهەرێ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
339
یان دەوام کە بۆت مردم هەی لە دین و دنیات کردم
ئەی ساحەبی لانەی دڵ گیانا بێ خانە و لانەت کردم
ئەی بە بێسووچ و بێتاوان ئازیز بۆچی لە خشتەت بردم
دەی وەرە وەرە گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
ساز بە سوورەگوڵان بچنین ئەرێ وەی لەسەر ئاوی قەمتەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم وەڵا وەی حەجاجی دەچنە سەرێ

ئەوساڵ هەوت ساڵی سەختە هەی بێ باڵات شێت و شەیدام
هەی نەخۆشی چاوی تۆمە گیانا کەوتوومە لەناو جێ دام
دە وەرە ئاوڕێکم لێبدە ئەرێ دەردت لە ماڵی دنیام
دەی وەرە وەرە گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
ساز بە سوورەگوڵان بچنین ئەرێ وەی لەسەر ئاوی قەمتەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم ئەرێ گەر حەجاجی دەچنە سەرێ

ئەرێ ماڵەبابم کەژاڵێ کەی ئەوە شەرتێکی پاکە
تا دوێنێ یاری خۆم بووی گیانە ئەوڕۆ پێم دەڵێی کاکە
زۆر لەمێژە لێم ونی وەڵا پێم ئاشت بینەوە چاکە
دەی وەرە وەرە گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
ساز بە سوورەگوڵان بچنین ئەرێ وەی لەسەر ئاوی قەمتەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم ئەرێ گەر حەجاجی دەچنە سەرێ