خانە ماملێ

گەوهەرێ وەی گەوهەرێ

بە دەنگی: خانە ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
273
خەبەرەکەم زانیوە کیژێک ها لە عالەمی
نێوبانگی وا دەرکەوتووە بە خێن شیرنی و نازانی
یارم لە پێش کاروانێ گیانە سەرقافڵەچی کاروانی
دەڕۆم دەچمە پێشوازی گیانە لە کلکەی بەردەتانێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

لە عیشقتدا سەرخۆشم نابینم بەری پێشم
جورعێک شەڕابی تەهوور بێ لێوئاڵێ نانۆشم
دەبێ ئەوساڵە کارە بۆ گواستنەوەی تێکۆشم
سەد مەڕی بە بەرخەوە گیانە بۆ ئاڵتوونێ دەفرۆشم
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ دەبا ئەوجار با بمرم
بەسم تانە لێ بدە گیانە بەرگەی تەشەر ناگرم

دیسان دڵم زۆر تەنگە ڕەبی وەخێر بگەڕێ
قەرارە ئەوساڵەکە بچمە هەواری سەرێ
گوڵ لە گوڵخانە جوانە گیانە لە زۆر جێ هەڵدەوەرێ
زولفت لادە مانگی نوێ گیانە لە تەمێ بێتە دەرێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی