مستەفا دادار

گەوهەرێ

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
327
وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بە تەمە
لەبەر خۆفی خودای نەبێ وەک جوو بۆی دەگرم شەمە
ناوێرم ئەو کچەی ماچ کەم وەی وەی دەڵێن خەڵکی عەجەمە
وەرە پێکەوە جووت بین بمرم سەڵاو قەت کەسم نەما

گەوهەرێ جوانێ گەوهەرێ
گەوهەر گیان ماڵم گەوهەرێ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زەمزەم وەی وەی حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێ کرد بمرم وەخت بوو ئابڕووم بەرێ

خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
ئەزی قەرەنی ئاغا نیم سێحەب ئێڵی بڵباسان
چ ڕادیۆ و تەلەفزوێن نیم دامنێن بۆ قسە و باسان
یاری چکۆڵەم نەگرتووە لۆ لۆ بیفڕێنم سووک و هاسان
گەوهەرێ جوانێ گەوهەرێ
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زمزم وەی وەی حەجاجی دەچنە سەرێ
خۆشتر لە ئاوێ کۆنەخانێ کیژۆڵەی دەچنە سەرێ