حەسەن دەرزی

گەوهەرێ گیان گەوهەرێ ٢

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
526
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ وەی گەوهەر لە دووریت دەمرم
بۆچی بەو دەردەم دەبەی وەی بەرگەی تەشەر ناگرم

مانگی هەموو کەس هەڵدێ وەی مانگی من بۆ هەڵ نایە
دووری و پەژارەی چاوجوان وەی ڕیشەی لە جەرگم دایە
بۆچی دەردی گرانم وەی هەرگیز کۆتایی نایە

گەوهەرێ گیان گەوهەرێ وەی لە گەوهەرێ جوانتری
لەسەر باڵاکەی بەرزت وەی با بمرم لەو خاتری
بابی ئەسڵ نامسڵمان وەی دایکی متڵەق کافری

ئەی پەپوولەی شۆخ و نەخشین پێ لە سەر گوڵ دامەنێ
وا وەرە نەک هەڵوەرێ خۆ ژینی دیکەی نادەنێ

گەوهەرێ گیان گەوهەرێ وەی چاوباز و ئەبرۆ کەوان
لە گەردنی خۆت وەرداوە وەی لەعل و یاقووت و مەرجان
شێخی سەنعان بتبینێ وەی بۆت لا دەدا لە ئیمان