هەورە مەبارە

شێوەزار: سۆرانی 2238

هەورە هانام هێناوە دڵ بێقەرارە یارە شیرینەکەی من تازە هەوارە هەورە توخوا مەبارە مەبارە یار نازدارە ئازیزێم بارگەی لە ڕێیە دڵەکەی مەجنوونی پێیە بارگەی بارکرد بۆ ئەو هەوارە چاوجوان ڕۆیی دڵم غەمبارە هەورە توخوا مەبارە مەبارە یار نازدارە تاپۆی کۆچی ئازیزم لە دوور دیارە هەورە دەخیل مەبارە دڵ بێقەرارە ئازیزە لە ڕێی هەوارە با تەڕ نەبێ نازدارە هەورە توخوا مەگرمێنە دڵی ناسکی مەلەرزێنە بارگەی بارکرد بۆ ئەو هەوارە چاو جوان ڕۆیی دڵم غەمبارە هەورە توخودا مەگرمێنە دڵی ناسکی مەلەرزێنە بارگەی بارکرد بۆ ئەو هەوارە چاوجوان ڕۆیی دڵم غەمبارە هەورە توخوا مەبارە مەبارە لەو نازدارە

Hewre hanam hênawe dil bêqerare Yare şîrînekey min taze heware Hewre tuxwa mebare Mebare yar nazdare Azîzêm bargey le rêye Dilekey mecnûnî pêye Bargey barkird bo ew heware Çawciwan royî dilim xembare Hewre tuxwa mebare Mebare yar nazdare Tapoy koçî azîzim le dûr dyare Hewre dexîl mebare dil bêqerare Azîze le rêy heware Ba ter nebê nazdare Hewre tuxwa megirmêne Dilî naskî melerzêne Bargey barkird bo ew heware Çaw cwan royî dilim xembare Hewre tuxuda megirmêne Dilî naskî melerzêne Bargey barkird bo ew heware Çawciwan royî dilim xembare Hewre tuxwa mebare Mebare lew nazdare

ڕاپۆرتی هەڵە