عەبدوڵڵا مامزادە

گەوهەرێ

بە دەنگی: عەبدوڵڵا مامزادە
شێوەزار: سۆرانی
234
نێوانی سەقز و بانە لێیدەدەم بە خەیابان
یان بە کەژاوەت دێنم گوڵم یان بە تەیارەی ئەڵمان
یان بە کەژاوات دێنم وەڵا یان بە تەیارەی ئەڵمان
بە تفەنگی بڕنوو لێمدەن بەخودا ئاغام حەمەڕەشید خان
بۆخۆی *؟؟؟ لە شاندا؟ گیانم نۆکەر ئەستێرەنیشان
خۆ من ئەو گوڵەی هەڵدەگرم دەڕۆم با قاچاغ بم لەو عێڕان
لەوێم وەسڵەت بۆ نەکەن وەڵا دەچم بۆ نێو ئەرمەنیان
لەوێم وەسڵەت بۆ نەکەن بیلا دەچم بۆ نێو جوولەکان
جەهەندەم کافر دەبم وەڵا من دێم بۆ سەر دینی وان
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ گەوهەر کورتەباڵایە
خۆ ئەوەش بە حەیب نەبێ گەوهەر جوانە و نەخشی خودایە
یارم دەچتە سەیرانێ ڕەبی ئاگات لێ بێ خودایە

هەی لە بابی خۆم زیز دەبووم دەڕۆم لە خەڵکی وا ڕووگێژم
لە بابی خۆم زیز دەبووم گەوهەر لە خەڵکی وا ڕووگێژم
برینان لە خۆم شک نابەم وەڵا بێ برین زووخاو دەڕێژم
دەستم برد بۆ هەڵاڵە گیانم وەنەوشە دێتە پێشم
لە دوای باڵای کەژاڵێ بەخودای من عەڤداڵم دەروێشم
لە دوای باڵای بەرزی تۆ گەوهەر دەڕۆم تاڵی دەنۆشم
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ دەمت گوڵ زولفت زرێ
ڕەبی پاشی دڵەکەت من گەوهەر قەبر وە خۆت ناگرێ

ئەرێ قەسەم بە قورئان وەڵا بە مەستی چاوت
ئەرێ قەسەم بە قورئان گەوهەر گیان وەڵا بە مەستی چاوت
ئەرێ بەو کۆسەی حەجیج وەڵا ئەمن نەبردووە ناوت
ئەرێ خۆ من گاور نیم گیانم ئەوا کەوتوومە داوت
شێت و شەیدای باڵات بووم گەوهەر کوشتوومی زولفی خاوت
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ دەمت گوڵ زولفت زرێ
ڕەبی پاشی دڵەکەت من گەوهەر قەبر وە خۆت ناگرێ

ئەو وشەیەی کە بە *؟؟؟ دیاری کراوە واتە نەمانتوانیوە تێبگەین کە گۆرانیبێژ چ دەڵێ
تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس