ئیسمائیل سابوور

گەوهەرێ

بە دەنگی: ئیسمائیل سابوور
شێوەزار: سۆرانی
244
وەکوو کوێستانی گەرمێن ئەوا سەرم خاڵخاڵە
عاشقی باڵای چاوجوانم چون شیرین و چاوکاڵە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زەمزەم ئەمان حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێ کرد وەڵا نزیک بوو ئابڕووم بەرێ

شێت و شەیدا و عەوداڵم ئاورت بەردا لە گیانم
کافر نەبێت بە حاڵم ئەمان خورد و خەوم خوێناوە

وەکوو کوێستانی بێستوون ئەوا سەرم خاڵخاڵە
عاشقی باڵای لێوئاڵم ئەمان خوێن شیرین و چاوکاڵە
عاشقی باڵای چاوجوانم وەی وەی خوێن شیرین و چاوکاڵە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زەمزەم حەیات حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێ کرد ئەمان نزیک بوو ئابڕووم بەرێ

ماڵم بێ تۆ وێرانە کار و پیشەم گریانە
بۆ تۆ بوومە دێوانە ئەمان تۆ بۆچ ڕەحمت نەماوە
بۆ تۆ بوومە دێوانە حەیات تۆ بۆ ڕەحمت نەماوە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زەمزەم حەیات حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێ کرد وەی وەی نزیک بوو ئابڕووم بەرێ