ئێحسان زیرەک

گەوهەرێ

بە دەنگی: ئێحسان زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
225
وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بەتەمە
تەعجب لە یار دەمێنم وەڵا دەرحەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدا وەی وەی ماچ کەم ئەو لێو و دەمە
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ وەی وەی
سینگت حەوزی کەوسەرێ
لەگەڵ یار قەولمان بەستووە بەهار بچینە کانییە قەمتەرێ
ئاورت لە من بەرداوە چیبکەم خوێنت مژیم ئەسمەرێ

وەکوو کوێستانی بێستوون ئاوا سەرم خاڵخاڵە
لە چەرخی داوی گەردوون هاوار دڵم دەکا سکاڵە
عاشقی قەد و باڵای بووم وەڵا خوێن شیرین و چاوی کاڵە
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ جوانێ گەوهەرێ وەڵا
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم ئەسمەر حەجاجی دەچنە سەرێ
داوام لێ کرد بۆ ماچێ چیبکەم نزیک بوو ئابڕووم بەرێ

خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
هیچ من کارخانەجاڕ نیم هاوار دام دەنێن بۆ قسە و باسان
عاشقی دوو چاوی جوانم حەیات دەیفڕێنم سووک و هاسان
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ وەی وەی
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم ئەسمەر حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای ماچێکم لێ کرد چیبکەم وەخت بوو ئابڕووم بەرێ