محەمەد ماملێ چالاک ماملێ

گەوهەرێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و چالاک ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
321
ڕوو لە هەر لایێک دەکەم بەختم گرێ دراوە
زۆر کیژ زۆر مەرد و ڕەندن قەولیان وەک قەولی پیاوە
ئێستا کە بەجێم دێڵی گیانە پێڵاوت لەسەر ئەو چاوە
لەحنەت لەو دڵە حیزەی من گیانە بەو دڵەی تۆوە گیراوە
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چی وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چی وێڵی

قەسری خەیاڵ ساز دەکەم گیانە خشتێک زێڕ خشتێک زێو بێ
ئەسپێک لە ئەسپی ڕەوەی بەرن بووک سواری وی بێ
هەڵپەڕکێی بۆ ساز دەکەم گیانە کە خۆشی وای نەدیبێ

نایێتە خوار فرمێسکم مەجرای ئەشکم گیراوە
دەچم بۆ کن حەکیمی بەڵام کارم کراوە
لەبەر دووری و بێکەسی گیانە ڕەنگم زەرد هەڵگەڕاوە
خودا بۆخۆی دەزانێ و گیان بۆ ویم جەرگ سووتاوە

پەڵە هەورێکی ڕەش هات یان باران یا تەرزەیە
لە ڕێی مەکتەب تووشی بووم دەڵێ دەرسم پرسەیە
فەرمووی ئەوڕۆکە بڕۆ گیانە سبەی ڕۆژی جومعەیە
وەرە جێژوانی قەدیم گیانە جیرانی ماڵە مەیە