ڕوو لە هەر لایێک دەکەم بەختم گرێ دراوەزۆر کیژ زۆر مەرد و ڕەندن قەولیان وەک قەولی پیاوەئێستا کە بەجێم دێڵی گیانە پێڵاوت لەسەر ئەو چاوەلەحنەت لەو دڵە حیزەی من گیانە بەو دڵەی تۆوە گیراوەگەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵیکەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چی وێڵیکەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چی وێڵیقەسری خەیاڵ ساز دەکەم گیانە خشتێک زێڕ خشتێک زێو بێئەسپێک لە ئەسپی ڕەوەی بەرن بووک سواری وی بێهەڵپەڕکێی بۆ ساز دەکەم گیانە کە خۆشی وای نەدیبێگەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵیکەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چی وێڵینایێتە خوار فرمێسکم مەجرای ئەشکم گیراوەدەچم بۆ کن حەکیمی بەڵام کارم کراوەلەبەر دووری و بێکەسی گیانە ڕەنگم زەرد هەڵگەڕاوەخودا بۆخۆی دەزانێ و گیان بۆ ویم جەرگ سووتاوەپەڵە هەورێکی ڕەش هات یان باران یا تەرزەیەلە ڕێی مەکتەب تووشی بووم دەڵێ دەرسم پرسەیەفەرمووی ئەوڕۆکە بڕۆ گیانە سبەی ڕۆژی جومعەیەوەرە جێژوانی قەدیم گیانە جیرانی ماڵە مەیەگەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵیکەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چی وێڵیکەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چی وێڵی