فواد یارە

هەی نار هەی نار

بە دەنگی: فواد یارە
شێوەزار: سۆرانی
343
چەهچەهەی بولبول ئەزیزم ئاهـ و زاری پێوەیە
هەلهەلەی عەرعەر لە عیشقا دەردی کاری پێوەیە
نێرگز و شەهلا ئەلەرزێ ئیشوەکاری پێوەیە
دولبەرا ئەمڕۆ نەسیم بۆنی بەهاری پێوەیە
گوڵ شکۆفەی کردووە غونچەی بەهاری پێوەیە

تیغی ئەبرۆت موتەهەم بوو کەوتە ڕیزی قاتیلان
چونکە مەیلی سەبکی دەم بوو باعیسی دەردی دڵان
بۆ تەوافگاهی ڕوخت دڵ کەوتە تەبعی بولبولان
ساقی و موتریب ئەزیزم وا لە نێو باغی گوڵان
بەم گوڵستانە ئەڵێن بۆی زوڵفی یاری پێوەیە

ساقیا گەر تووش نەبووم من وا بە مەی جامی فریب
چونکە دڵ کەوتە ئەسیری جەیشەکەی ئەهلی سەلیب
لایێ دەرد و جەوری گەردوون لایەنێشی پەی ڕەقیب
سەیری جامی دڵ بکە و ڕەحمێ بفەرموو ئەی تەبییب
زۆر پەرێشانم بە دەستی مێحنەت و ئازارەوە

گۆرانی
دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
بۆ دڵەکەی پڕ خەیاڵی من
عالەم سووتا هەی لە ناڵەی من
هەی نار هەی نار باوانم یار
زولفت باری بەردانەوە
بە بای ئیشوە دەخولانەوە
کۆنە برینم دەکولانەوە
هەی نار هەی نار باوانم یار